نوچه- ئاژانسه‌كان
ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عێراقیه پێیوایه، ده‌رهاویشته‌كانی دۆخی پرۆسه‌ی سیاسی و پیس بوونی ژینگه‌كه‌ی به تایفه‌گه‌ری و په‌راوێزخستن و گه‌نده‌ڵی له عێراق، ژینگه‌ی دروستكه‌ری تیرۆرن نه‌ك له‌ناوبه‌ر، هه‌روه‌ها دەڵێت “دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ده‌یه‌یه‌ك، هێشتا به ئامانج گرتنی خڵكی سڤیل و رشتنی خوێنییان به ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆرستی هه‌ر به‌رده‌وامه”.
عه‌لاوی له لێدوانێكیدا رۆژی پێنجشه‌ممه گوتی، له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی له هبەغدا روویاندا. دوێنێش له پارێزگای زیقارو پێشتریش له كه‌ربه‌لا، ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی بێتوانایی ده‌سه‌ڵاته بۆ پاراستنی هاوڵاتیان، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له مناڵدانی پرۆسه‌یه‌كی سیاسی له دایك بوه كه له‌سه‌ر هه‌ڵه و تاوان بنیات نراوه.
دوو ته‌قینه‌وه له به‌غدای پایته‌خت روویاندا كه یه‌كێكییان له گه‌ڕه‌كی ” به‌غداد-جدیده” ی باشوری رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا و هێرشێكی خۆكوژیش به پشتێنی مینرێژكراو له ناوچه‌ی تاجی باكوری به‌غدا، بووه هۆی كوژرانی 13 كه‌س و بریندار بوونی 50 كه‌سیتر.