یەڵدرم: لە هیچ هەلومەرجێکدا ئامادە نین وتووێژ لە گەڵ پەکەکە بکەین

0

نوچە-فارس

بیناڵی یەڵدرم، سەرۆکوەزیرانی نوێی تورکیا دەڵێت، سەرباری داواکاری پەکەکە بۆ دەستپێکردنەوەی رەوتی وتووێژەکان لە گەڵ ئەم وڵاتە، ئەنقەرە هیچ پلانێکی بۆ وتووێژ لە گەڵ ئەم رێکخراوە نییە.

بیناڵی یڵدرم رایگەیاند، ئێمە لە کەسانی نزیک لە جوداییخوازان ئەو پەیامەمان بە گوێ دەگات، کە گوایە پەکەکە بە نیازی وتووێژەو دەیەوێ چەک دابنێت، بەڵام ئێمە لە هیچ هەلومەرجێکدا ئامادە نین لە گەڵ پەکەکە وتووێژ بکەین.

یەڵدرم هەروەها داوا لە ئۆپۆزسیۆنی ئەم وڵاتە دەکات، لە  رێگەی دەنگدان بە گۆڕینی دەستوری ئەم ولآتە و گۆڕینی بۆ سیستمی سەرۆکایەتی هەوڵ بدەن تورکیا لە گەڵ رەوتی گۆڕانکارییەکانی جیهان هەنگاو بە هەنگاو بچێتە پێش.

سەرۆکوەزیرانی توریا هەروەها دەڵێت: پەکەکە لە تەقینەوە و بۆمب دانانەوەی ئەم دواییانەی سەرتاسەری تورکیا بەرپرسیارە.

تورکیا و پەکەکە لە ساڵی ٢٠١٣ پەیمانی ئاشتییان واژۆ کرد، کە بەو پێیە  رێککەوتن کە پەکەکە هێزەکانی لە شارەکانی بەورە ناوچە کوێستانیەکان بگوازێتەوە بەڵام دانانی چەکی قبووڵ نەکرد

ئەم  پەیمانە لە مانگی جولای رابردووەوە پێشێل کرا و. شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هەردوو لایەن دەستی پێکردەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com