نوچە-قطرە
ستێفان دی مستۆرا، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا دەڵێت: نەخۆشخانەکانی منداڵان لە شاری حەلەب کراونەتە ئامانجی سەربازی و بۆمباران کراون.
بە گوێرەی سکای نیوزی عەرەبی، دی مستۆرا وێڕای ئاماژەدان بەم هەواڵە رایگەیاند، کە شاری داریا دوای ئەوەی کە رێگەی ناردنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکانی پێ درا بۆمباران کراوە.
نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سوریا ئەوەش دەخاتە روو، کە تا وەکو ئیستا بۆ خولی نوێی وتووێژەکان هیچ کاتێک دیاری نەکراوە.
دی مستۆرا دەڵێت: دەوڵەتی سوریا رەزامەندی لە سەر ناردنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بۆ ١٩ ناوچەی گەمارۆدراوی ئەم ولآتە داوە.