ئەمڕۆ وەزیرانی بەرگری ئێران، روسیا  وسوریا لە تاران کۆدەبنەوە

0

نوچە-رادیۆ فەردا

وەزیرانی بەرگری ئێران، سوریا و روسیا لە دانیشتنێکی سێ قۆڵیدا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکان و رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە ناوچەکە دیدار و گفتۆگۆ دەکەن.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، وەزیری بەرگری ئێران بە فەرمی بانگهێشتی وەزیرانی بەرگری روسیا  وسوریا کردووە، کە سەردانی تاران بکەن.

ئەم دانیشتنە بڕیار وایە ئەمرۆ پێنج شەممە ٩ی حوزەیران لە تاران بەرێوەبچێت. بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و دوایی گۆڕانگارییەکانی ناوچە دوو تەوەری سەرەکی ئەم دانیشتنە دەبێت.

جێی ئاماژەیە کە بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا لە وتاری رۆژی سێ شەممەی خۆی لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە سوپاس  و]ێزانینی خۆی بۆ روسیا و ئێران وەک هاوپەیمانانی نزیکی وڵاتەکەی دەربڕی.

هێزەکانی بەشار ئەسەد، لە ماوەی رابردوودا بە پاڵپشتی ئێران و روسیا  لە بەرەکانی شەڕی دژ بە ئۆپۆزسیۆنی ئەم وڵاتە سەرکەوتنی بەرچاویان بەدەست هێناوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com