نەتەوەیەکگرتووەکان سیاسەتی دوژمنکارانەی ئێران سەبارەت بە بەهاییەکان مەحکوم دەکات

0

نوچە-رادیۆ فەردا

ریپۆرتێرە تایبەتەکانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆ کاروباری مرۆیی، سەبارەت بە هێرش و بێڕێزیەکانی بەرپرسانی ئێران بۆ سەر بەهاییەکانی ئەم وڵاتە مەحکوم دەکەن و، لەم بارەوە نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە.

ئەم نیگەرانیانە دوای ئەوە دێ کە سەردۆزگەری گشتی ئێران، هۆشداری داوە بەوکەسانەی کە لە گەڵ بەهاییەکان لە پەیوەندیدان و پێی راگەیاندون کە دەبی چاوەڕوانی دواهاتە یاساییەکان بن.

لە راگەیێندراوێکی کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە زاری ئەحمەد شەهید، ریپۆرتێری تایبەتی ئەم رێکخراوە بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئیران هاتووە: گوشارەکانی سەر بەهاییەکان ئامانجدار و بەردەوامە و ئەمەش لە دژی بەڵێنە نیودەولەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

هاینەر بیلفلد، چاودێری باڵای ئەم رێکخراوە بۆ کاروباری ئازادی بیروڕا و ئایینەکان گوتویەتی، لێدوانە دوژمنکارانەکانی بەرپرسانی ئێران کۆمەڵگای بەهاییەکانی ئەم وڵاتەی بەرەو هەڵدێرێکی مەترسیدار بردووە کە دەتوانێ ژیانی ئەوان بخاتە مەترسییەوە.

بە گوتەی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە ئێستادا لانی کەم ٧٢ کەس لە بەهاییەکانی ئێران لە زینداندان. بە گوێرەی ئامارەکان ٣٠٠ هەزار کەس بەهایی لە ئێران دەژین کە وەک گەورەترین کەمینەی ناموسوڵمانی ئەم وڵاتە هەژمار دەکرێ و لە ماوەی دە  ساڵی رابردوودا نزیک بە ٨٥٠ کەسیان لێ دەستبەسەر کراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com