نوچە.نێت
لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا زۆربەی ووڵاتانی جیهان نزیکەی ١٥ سەعات زیاتر بەرۆژوو دەبن ، بەڵام لە گوندی”وکان” لە سەڵتەنەتی عومان تەنیا ٣ سەعات خەڵکەکەی بەرۆژوو دەبن.
ئەم گوندە”وکان” دەکەوێتە ناوچە بچوکە شاخاویەکانی ووڵاتی عەمان، لە دۆڵی مستل لە وویلایەتی نخل، لە پارێزگای باتنە.
جوگرافیەی ئەم ناوچە شاخاویە وا هەڵکەوتوە کە ٣ سەعات رۆژە، بەخێرایی خۆر ئاوا دەبێت.
ئەم گوندە شاخاویە، نزیەکەی ١٠٠٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە، سەعات ١١ خۆر هەڵدێت و سەعات 2:30 ی دوای نیوەرۆ ئاوا دەبێت، هەربۆیە ماوەی بەرۆژو بون لەم گوندە تەنیا ٣ سەعاتە.