نرخی نەوت زیاتر بەر دەبێتەوە

0

نوچەنێت

لە مامەڵەكانی رۆژی چوارشەممە 8-6-2016 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە 52 دۆلار و 44 سەنت، ئەوەش دوای ئەوەی 1.5% بەرزبووەوە.
هاوكات نرخی نەوتی تەكساسی ئەمریكا گەیشتە 51 دۆلار و 12 سەنت، بەوەش لەمانگی تەمموزی رابردووەوە ئەوە یەكەمجارە نەوتی تەكساس نرخی خۆی لە سەرو 50 دۆلار جێگیر بكات.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بەبڕوای شارەزایان، بۆ كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نێجیریا و كەمی خستەنەڕووی نەوتی خاوی ئەمریكا دەگەڕێتەوە، كە ئەوەی دووەمیان لەماوەی هەفتەیەدا 3.6 ملیۆن بەرمیل كەمیكردووە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و جێگیربوونی لەماوەی چەند رۆژی رابردوو لەسەرووی 50 دۆلار، وادەكات كڕیار و بەرهەمهێنەرانی نەوت دڵخۆشبن بەوەی نرخی زێڕی رەش لانی كەم لە 50 دۆلار دانەبەزێت.
دوای دابەزینە چاوەڕواننەكراوەكانی نرخی نەوت، لە مانگی تەمموزی ساڵی 2015ـەوە لەماوەی نزیكەی ساڵێكدا ئەوە یەكەمینجارە نرخی نەوت بگاتە سەرووی 50 دۆلار.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com