نوچه-ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ
ئه‌سیل نوجێفی فه‌رمانده‌ی ” حه‌شدی نیشتمانی” عێراق، هۆشداریدا له ده‌ركه‌وتنی رێكخراوێكی توندڕه‌وتر له داعش، وه‌ك كاردانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی میلیشیا شیعه‌كان به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی ئه‌و ناوچانه ده‌یكه‌ن، كه جه‌نگی دژی داعشی تێدا به‌رێوه ده‌چێت.
نوجێفی كه پارێزگاری پێشووی موسڵ بوو گوتی، ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ده‌ستمان كه‌وتوون ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ” ئه‌و خه‌ڵكه سڤیله‌ی له ده‌ستی داعش هه‌ڵاتوون له فه‌لوجه، به‌شێكییان له سێداره داون و به‌شێكیان گیراون و پاشان له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه به‌ره‌ڵا كراون”.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ، نوجێفی به‌رپسیارێتی سه‌لامه‌تی خه‌ڵكه سڤیله‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌ی كه له 23ی مانگی رابردوه‌وه ده‌ستی پێكردوه بۆ گرتنه‌وه‌ی فه‌لوجه.
حكومه‌تی عێراق هه‌وڵی گرتنه‌وه‌ی فه‌لوجه ده‌دات، پاشان رووده‌كاته باكور بۆ گرتنه‌وه‌ی موسڵ له ده‌ستی داعش، كه پێگه‌ی سه‌ره‌كی داعشه له عێراق، ئه‌مه‌ش پێش كۆتایی هاتنی ئه‌مساڵ ده‌بێت.
هه‌روه‌ها دەڵێت ” هاوڵاتییان له زه‌بروزه‌نگی داعش خۆیان رزگار ده‌كه‌ن به‌ڵام رووبه‌رووی زه‌بروزه‌نگی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌و په‌یامه ده‌داته دانیشتوانی زۆرینه سوننه‌ی فه‌لوجه، كه ئه‌وان هه‌رگیز له ئاسایش و سه‌قامگیریدا ناژین و هه‌میشه تۆمه‌تبار ده‌بن به هه‌بوونی په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه.
نوجێفی پێیوایه ” ئه‌وه‌ی له فه‌لوجه رووده‌دات، ئه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه كه ترس و دڵه‌ڕاوكێی پێكهاته‌ی سوننه له هه‌مبه‌ر حه‌شدی شه‌عبی، له‌جێی خۆیدایه، ئه‌گه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته به‌رده‌وام بێت و حه‌شدی شه‌عبی بێته موسڵیش ئه‌وا كاره‌ساتی خراپتر رووده‌دات”.
نوجێفی هه‌روه‌ها گوتی ” ئه‌گه‌ر دانیشتوانی موسڵ رووبه‌ڕووی تیرۆرستانی داعش و توندڕه‌وانی میلیشیا شیعه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ببنه‌وه و ناچار بن یه‌كێكییان هه‌ڵبژێرن، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه هه‌ندێكییان چوونه ریزی داعش هه‌ڵده‌بژیرن، بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی میلیشیا شیعه‌كان، بۆیه پێویسته په‌یامی دڵنیاییی بۆ دانیشتوانی موسڵ بنێردرێت”.
ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه ” سوننه‌كان له عێراق ماوه‌یه‌كی درێژه په‌راوێز خراون داعش‌یش سودی له‌م دۆخه بینی ” هۆشداریشیدا كه ” ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ سوننه‌كان به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا جیهان رووبه‌ڕووی رێكخراوێكی توند‌وتیژتر له داعش ده‌بێته‌وه”.