نوچەنێت
رێكخراوی داعش پەرستگەی نابۆ، کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شاری نەمرودی ئاشوری مێژوویی لە باكوری عێراق رووخاندوە.
داعش لە ئاژانسەکانی خۆی، وێنەی روخاندنی ئەو پەرستگەیەی بڵاوكردۆتەوەو لە وێنەكان دەردەكەوێ داعش، بە شۆفڵ پەرستگاكەی تەختكردوووە.
نابۆ، یەكێكە لە خوداكانی عێراقی كۆن و خودای نووسین و دانایی بووە، بابلییەكانیش بە كوڕی خودا مەردۆخیان دەناسی، كە نەوەی ئیای خودایە بەپێی بیروباوەڕە كۆنەكان. زیاتر لە هەزار ساڵ پێش زایین و لە هەردوو چەرخی ئاشووری و بابلییە نوێیەكان، ژمارەیەك پەرستگە بۆ نابۆی خودا لە عێراق دروستكراون.
داعش چەندین شوێنەواری مێژوویی لەنێو ئەنتیكەخانەی موسڵ تەختكردوون، كە مێژووەكەیان بۆ پێش زایین دەگەڕێتەوە، سەرەڕای شكاندنی چەندین پارچەی دیكەی كۆن كە مێژووەكەیان بۆ 8 ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە.
رێكخراوی داعش ئەو شوێنەوارانە بە بتەكانی نەتەوەكانی چەرخەكانی پێشوو دادەنێت، بەرپرسانی عێراقیش دەڵێن داعش بازرگانی بە پارچە شوێنەوارە مێژووییەكان دەكات.