پێوەری ئاشتی ٢٠١٦: قەیرانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆکاری سەرەکی توندوتیژیەکانی جیهانە

0

نوچە-مهر

دوایین زانیاری و داتاکان نیشان دەدەن، کە شەڕ و پێکدادانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێوەری ئاشتی جیهانی بە شێوەیەکی بێ وێنە  دابەزاندووە.

بە گوێرەی رۆیتەرز، پێوەری ئاشتی جیهانی لە ساڵی ٢٠١٦ کە ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی حوزەیران بڵاو کرایەوە نیشان دەدات، کە جیهان بە هۆی توندوتیژی، کوشتار، هێرشە تیرۆریستییەکان و ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی کە لە دوای شەڕی دووەمی جیهانی بەم لاوە بێ وێنە بووەە، گەیشتۆتە قەیراناویترین دۆخی خۆی لە ماوەی ٢٥ ساڵی رابردوودا.

ئەم پێوەرە کە ساڵانە بڵاو دەبێتەوە،  ٢٣ فاکتەر لە خۆ دەگرێ. بۆ وێنە  هەڵسەنگاندن بۆ تاوانە توندوتیژئامێزەکان، ئاستی سەربازی وڵاتان و رێژەی هەناردەکردن چەک لەم وڵاتانە دەکات. هەر بەم پێیەش توندتربوونەوەی قەیرانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆکاری سەرەکی دۆخی نائاسایی و نالەباری ئێستای جیهانە.

بە پێی گوتەی لێکۆڵەرانی ئەم بوارە، رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لێ بەدەر بێت، جیهان رەوتی ئاشتی خۆی لە ماوەی ساڵی رابردوودا تێپەڕ کردووە.

تەنها لە ساڵی ٢٠١٤ زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس لە ئەنجامی شەڕ و توندوتیژی گیانیان لە دەست داوە، کە ئەم رێژەیە بە بەراورد لە گەڵ ساڵی ٢٠٠٨، بیست هەزار کەس زیادی کردووە.لەم پەیوەندییەدا سوریا لە ساڵی ٢٠١٤ بە هۆی کوژرانی ٦٧هەزار کەس لە لووتکەی توندوتیژییەکاندایە.

لە لایەکی دیکەوە نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، رێژەی کەسانی دەربەدەر و ئاوارە لە ساڵی رابردوودا لە سنوری ٦٠ ملیۆن کەس تێپەڕ بووە.

بە گوێرەی پێوەری ئاشتی جیهانی، زۆربەی هێرشە تیرۆریستیەکان لە وڵاتانی عێراق، نیجریا، ئەفغانستان و پاکستان روویان داوە.

تێچووی ئابور توندوتیژیەکانی دەیەی رابردوو، تا ١٣٧ ترلیۆن دۆلار بەراورد دەکرێ کە دەکاتە زیاتر لە کۆی بەرهەمی ناپاڵاوی نێوخۆیی وڵاتانی جیهان لە ساڵی ٢٠١٦.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com