نوچەنێت
دوای تەقینەوەكەی شارۆچكەی میدیاتی سەر بە مێردین، شەڕ و پێكدادان لەنێوان هێرشبەران، كە گوماندەكرێت گەریلای پەكەكە بن لەگەڵ سوپای توركیا دروستبوو، ئاڵۆزییەكەش كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.
لە شارۆچکەی میدیاتی سەر بە مێردین لە باکوری کوردستان، پێشنیوەڕۆی چوارشەممە 8-6-2017، ئۆتۆمبێلێکی بۆمڕێژکراو لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش تەقییەوە، بەهۆیەوە ژمارەیەك پۆلیس كوژران و برینداربوون، بەڵام ئاماری ورد لەبەردەست نییە بۆ زانینی ژمارەی کوژراو و بریندارەکان.
بەپێی زانیارییەکان، زیاتر لە 20 بریندار لە شوێنی تەقینەوەکە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە، کە سەرجەمیان پۆلیسن، بەڵام ژمارەی کوژراوەکان دیارنییە.
زۆربەی ئەو تەقینەوانەی لە باکووری کوردستان روودەدەن پەکەکە،ئەوان بەرپرسیاریێتیان لە ئەستۆ دەگرێت، ئەگەرێکی زۆریش هەیە ئەو تەقینەوەیەش لەلایەن پەکەکەوە ئەنجام درابێت.