نوچە-پرێس تیڤی
سۆزان رایس، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بەڵێنی دانی گەورەترین پاکێجی یارمەتی سەربازی مێژووی ئەمریکای داوە بە ئیسرائیل.
سۆزان رایس، لە وتاریکی خۆیدا لە ئەنجومەنی جیهانی لیژنەی جوولەکەکانی ئەمریکا لە واشنتۆن رایگەیاندووە، کە پاکێجی نویی یارمەتییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل نزیک بە ٤٠ ملیار دۆلار مەزندە دەکریت.
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، سەبارەت بە هەلوێستی پاڵێوراوانی دیموکرات وکۆمارییەکان دەربارەی یارمەتییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل دەڵێت:، ئاسایشی ئیسرائیل بابەتێکە لە سەرووی هەڵوێستی لایەنەکان و لە لایەن هەموو سیاسییەکانی ئەم وڵاتەوە بایەخ و گرنگی پێدەدرێت.
سۆزان رایس هەروەها تەنها چارەسەر بۆ ئاسایشی بەردەوامی ئیسرائیل، بە چارەسەری دوو وڵات بۆ دوو نەتەوە ناودەبات. دەوڵەتی ئەمریکا لە ماوەی رابردوودا لە ژێر گوشاری سینای ئەم وڵاتە، بەڵێنی داوە کە گەورەترین پاکێجی یارمەتی سەربازی پێشکەش بە ئیسرائیل بکات.
واشنتۆن لە سەردەمی سەرۆکایەتی جۆرج دەبلیۆ بۆش و بە پێی رێککەوتنێک لە ساڵی ٢٠٠٧ ەدواوە، ساڵانە ٣ ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار لە رووی سەربازییەوە یارمەتی ئیسرائیلی کردووە.
بە پێی راپۆرتێکی کۆنگرێسی ئەمریکا، یارمەتییە سەربازییەکانی واشنتۆن بۆ ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٦٢ تاوەکوو ئێستا گەیشتۆتە زیاتر لە ١٢٤ ملیار دۆلار.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرەنسا، بێجگە لە یارمەتییەکانی ئەمریکا، سەرجەم بودجەی سەربازیی ئیسرائیل ساڵانە ١٦ ملیار دۆلارە.