نوچە-خبر ئایر
رۆژنامەی ئەڵمانی دی ڤۆڵت لە راپۆرتێکدا دەڵێت: لە نوسخەی نوێی ستراتیژییە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتە، ناوی روسیا وەک یەکێک لە دە مەترسییە جیدییەکان بۆ سەر ئەڵمانیا هاتووە.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فارس، ئۆرسۆلا ڤۆندێر لیۆن وەزیری بەرگری ئەڵمانیا رۆژی سێ شەممە لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە، کە لە نوسخەی نوێی بەڵگەی ستراتیژی ئەمنی ئەڵمانیا ناسراو بە لاپەرەی سپی، روسیا وەک رکابەر یان بەردژبەر ناوی نەهاتووە.
لە لاپەرەی سپی ئەڵمانیا کورتەی هێڵە گشتییەکانی دەوڵەتی ئەم وڵاتە سەبارەت بە بەرفراوانکردنی هێزەچەکدارەکان و رێکارە ئەمنیەکان دەخرێتە روو. نوسخەی نوێی بەڵگەی ستراتژیە ئەمنییەکانی لە لە ساڵی ٢٠٠٦ پەسەند کراوە، روسیا وەک هاوبەش ویارێکی خاوەن گرنگی وەسف دەکات. پێشبینی دەکرێت نوسخەی بەرۆژکراوی ئەم بەڵگەیە ئەمساڵ بخرێتە روو.
بەڵام رۆژنامەی دی ڤۆڵت، رۆژی شەممەی رابردوو لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە دابوو، کە لە بەڵگەی نوێی ستراتیژی ئەمنی ئەڵمانیا هاتووە، روسیا وەک رابردوو هاوبەش نییە بەڵکو بۆتە رکابەرێکی ئەڵمانیا.
جێی ئاماژەیە کە دیمێتری پسکۆف، وتەبێژی سەرۆککۆماری روسیا رۆژی دووشەممە رایگەیاندبوو، کە کرملین لەوە نیگەراە کە نوسخەی نوێی ستراتیژیە ئەمنیەکانی ئەڵمانیا ببێتە هۆی ناکۆکی وململانێێ نیوان دوو وڵات. پسکۆف لەم بارەوە گوتویەتی،لە ئەگەری دروست بوونی ئەم هەواڵە، ئەم نیگەرانییەی روسیا جێی داخە.