کۆشکی سپی: لە ئیستادا ئۆباما پاڵپشتی هیچ کاندیدێک ناکات

0

نوچە-فارس

گوتەبیی ئۆباما دەڵیت: سەرۆککۆماری ئەمریکا تاوەکوو ئیستا ئامادەیی پاڵپشتی کردنی هیچ پاڵێوراوێکی نییە، بەڵام سبەی بۆ باس و راوێژ لە گەڵ هیلاری کلینتۆن لە نیۆیۆرک کۆ دەبێتەوە.

جاش ئێرنێست، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاندووە، باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا بە زووترین کات لە گەڵ جیدیترین کاندیدی حزبەکەی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا کۆدەبێتەوە.

سەرباری ئەم لێدوانەی ئێرنێست بڕیاروایە، سبەی چوارشەممە ٧ی حوزەیران باراک ئۆباما لە سەردانی بۆ نیۆیۆرک لە گەڵ هیلاری کلینتۆن دیدار و چاوپێکەوتن ئەنجام بدات.

هیلاری کلینتۆن و بێرنی ساندەرز، دوو بژاردەی دیموکراتەکانن بۆ رکابەرایەتی لە گەڵ کۆماریخوازەکانی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە کە بڕیاروایە، ئەمساڵی زایینی بەڕێوەبچێت. بە پێی راپرسییەکان کلینتۆن بە بەراورد لە گەڵ ساندەرز شانسی زۆرتری هەیە.

وتەبێژی کۆشکی سپی ئاشکرای دەکات، کە ئۆباما پێش سەردانەکەی بۆ نیۆیۆرک لە شاری واشنتۆن دی سی سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ناوخۆی حزبەکەی بۆچوونی خۆی دەردەبرێت.

ئێرنێست سەبارەت بە رۆڵ  وپێگەی ئۆباما لای دیموکراتەکان  دەڵێت:سەرۆککۆمار بۆ یەکخستنی دیموکراتەکان رۆڵی ئەرێنی و کاریگەری هەیە  وچاوەڕێ دەکرێ بە باشی ئەم رۆڵەی خۆی بەڕێوەببات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com