کرملین جەخت لە بی متمانەیی لە پەیوەندییەکانی روسیا و ناتۆ دەکاتەوە

0

نوچە-مهر

بەرپرسانی کرملین رایدەگەیێنن، گوتاری ئێستای ناتۆ هیچ یارمەتییەک بە بەرزکردنەوەی ئاستی لێکتێگەیشتنی ناتۆ و روسیا ناکات.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەری تاس، کرملین پێیوایە،  لە پەیوەندییەکانی روسیا  و ناتۆ هیچ متمانەیەک بەدی ناکرێت.

دیمێتری پسکۆف، گوتەبێژی سەرۆککۆماری روسیا بە میدیاکانی گوتووە، لە ئێستادا ناتوانیی حاشا لە  بوونی متمانە لە پەیوەندییەکانی روسیا  وناتۆدا بکەین.

گوتەبێژی سەرۆککۆماری روسیا، لە وڵامدانەوەی بەم پرسیارە کە ئایا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی روسیا-ناتۆ لە داهاتوودا مومکینە یان نە دەڵێت، وتتوێژەکان لە ئاستی باڵوێزەکان بەڕێوە دەچێت.

پسکۆف ئەوە دەخاتە روو، کە بۆچوونێکی گشتیی لای بەرپرسانی کرملین دروست بووە، کە گوتاری ئێستای ناتۆ هیچ یارمەتییەک  بە لێکتێگەیشتنی ناتۆ و روسیا ناکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com