نوچه‌نێت-عه‌ره‌بییه
جه‌نه‌راڵ موحسین ره‌فیقدوست، فه‌رمانده و یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی سه‌پای پاسدارانی ئێران، پێشنیاز بۆ حكومه‌تی عێڕاق ده‌كات ئه‌وانیش وه‌ك سه‌رده‌می ئیمام خومه‌ینی سوپای پاسدارانی عێراق دروویتبكه‌ن.
وته‌كانی ره‌فیقدوست له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یدابوو، له‌گه‌ڵ ده‌زگای سه‌داو سیما (رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن)ی فه‌رمی ئێران و تێیدا گوتی، ئه‌گه‌ر عێراق بڕیارێكی له‌وجۆره بدات ئه‌وه ئێران به‌وپه‌ڕی هێزه‌وه پشتیوانی لێده‌كات.
ره‌فیقدوست وتویه‌تی ئه‌گه‌ر عێراق بڕیاره‌كه بدات، ئه‌وه ئێران ئه‌زموونی خۆی بۆ عێراق ده‌گوێزێته‌وه.
دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئێران له‌ساڵی 1979 و روخانی رژێمی شا، خومه‌ینی دامه‌زرێنه‌ری رژێمی ئێستای ئێران موحسین ره‌فیقدوست و چه‌ند كه‌سێكی تری راسپارد، سوپایه‌كی تایبه‌ت به ئه‌وه‌ی پێیده‌وترێ شۆڕی ئیسلامی درووستبكه‌ن و ئه‌وانیش به كاره‌كه هه‌ستان و ره‌فیقدوست ئێسته‌ش به پله‌ی جه‌نه‌راڵ له سوپای پاسداران كارده‌كات.
شیاوی باسه سوپای پاسدارانی ئێران، ته‌نها دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربازی نییه، به‌ڵكو به‌شدارییه‌كی به‌هێزی هه‌یه له چالاكییه ئابوورییه‌كانی وڵات و ده‌ستێوه‌ردانیش له سیاسه‌تی ئیران ده‌كات.
سوپای پاسداران یه‌كه‌یه‌كی هه‌یه به‌ناوی فه‌یله‌قی قودس، كه قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌یه‌تی و زیاتر كاری ده‌ستێوه‌ردانه له كاروباری وڵاتانی تر به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران، ئێستاش به‌ناوی راوێژی سه‌ربازییه‌وه سوپای پاسداران به‌شداری ململانێكانی سوریایه و به توندی به‌گری له رژێمی ئه‌سه‌د ده‌كات و به‌مدواییانه‌ش له ناوچه‌ی خان تۆمانی سوریا، ده‌یان چه‌كداری سوپای پاسداران كوژران له هێرشێكی میلشیا ئیسلامییه سوننه‌كان بۆ سه‌ریان.
چاودێران ده‌ڵێن، میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی عێراقیش هاوشێوه‌ی میلشیای به‌سیج-ی سه‌ر به پاسدارانه. خودی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبیش له‌ژێر چاودێری و راوێژی سوپای پاسدارانی ئێران درووستبووه.
حه‌شدی شه‌عبی عێراق، له چه‌ندین كرده‌ی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ تێوه‌گلااون له شه‌ڕه‌كانیان له‌دژی داعش و به‌ناوی شه‌ڕی داعشه‌وه چه‌ندین كه‌سی سڤیلی سوننه‌یان كوشتووه و ماڵ و مزگه‌و ت وشاری سوننه‌كان خاپور ده‌كه‌ن.