نوچەنێت
هیلاری كلینتۆن، بووە تاکە کاندیدی پارتی دیموکراتەکەن لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، به‌وه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م ژن له‌مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا كه ده‌بێته كاندیدی پارتێكی سه‌ره‌كی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی.
به‌پێی بی بی سی،دوێنێ شه‌و هیلاری کلینتۆن، له ویلایه‌تی نیوجرسی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی ئه‌و ویلایه‌ته‌ی برده‌وه و دواتر له شاری نیویۆرك، له‌ناو چه‌پڵه‌ڕێزانی لایه‌نگرانیدا خۆی وه‌كو تاكه كاندیدی پارتی دیموكراته‌كان ڕاگه‌یاند و ئاشكرایكرد :ئه‌مشه‌و قۆناغێكی مێژووییمان بڕی، به‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مینجار له‌مێژووی ئه‌مریكادا ژنێك بووه تاكه كاندیدی پارتێكی سه‌ره‌كی، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئەمریکا.
هیلاری کلینتۆن، سوپاسی لایه‌نگرانی خۆی و پارته‌كه‌ی كرد و ئاشكرایكرد، سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی بۆ قوربانی و خه‌باتی چه‌ندین ده‌یه، دەگەڕێتەوە.
پێویسته (2,383) نوێنه‌ر ده‌نگ بدات به كلینتۆن بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدبونه‌كه‌ی وه‌كو تاكه كاندیدی پارتی دیموكراته‌كان یه‌كلایی ببێته‌وه.
هیلاری له كێبه‌ڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا له‌به‌رامبه‌ر دۆناڵد تره‌مپی، تاكه كاندیدی پارتی كۆمارییه‌کان، ده‌چێته كێبه‌ڕكێی كۆشكی سپییه‌وه.
هه‌روه‌ها هیلاری هه‌ردوو ویلایه‌تی داكۆتای باشوور و نیومه‌كسیكۆی برده‌وه، له‌كاتێكدا ڕكابه‌ره‌كه‌ی بێن سانده‌رس، كاندیدی پارتی دیموكراته‌كان كه ڕكابه‌رایه‌تی هیلاری ده‌كات، له ئه‌نجومه‌نه‌كانی ویلایه‌تی داكۆتای باكوور سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و هیواداره له ویلایه‌تی كالیفۆڕنیاش سه‌ربكه‌وێت و به‌پێی ڕاپرسییه‌كان ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی هیلاری و سانده‌رس له‌یه‌كه‌وه نزیكن.
هه‌روه‌ها سانده‌رس به‌هیوایه كاریگه‌ریی بخاته‌سه‌ر نوێنه‌ره باڵاكانی پارته‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی له كۆنگره‌ی پارتی دیموكراته‌كاندا له مانگی ته‌مووزی داهاتوودا له‌بری هیلاری ده‌نگ به ئه‌و بده‌ن، به‌ڵام شرۆڤه‌كاران ده‌ڵێن پێناچێت سانده‌رس بتوانێت له‌وه‌دا سه‌ربكه‌وێت و له‌بری هیلاری ببێته تاكه كاندیدی پارتی دیموكراته‌كان.