نوچه- عێراق نێت
موقته‌دا سه‌دری رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، رۆژی سێشه‌ممه داوای له نوری مالیكی سه‌رۆكی حیزبی ده‌عوه كرد كه ” چیتر تۆمه‌ت نه‌به‌خشێته‌وه، چونكه ئه‌و خۆی له هه‌موان تۆمه‌تبار تره” ، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ لێدوانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی مالیكی له‌باره‌ی ” پاشه‌كشه‌ی” ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران، هه‌روه‌ها تۆمه‌تباریشی كرد به هاندانی مانگرتن له‌ناو په‌رله‌مان.
له‌لایه‌ن یه‌كێك له شووێنكه‌وتوانییه‌وه، پرسیارێك بۆ نوسینگه‌ی سه‌در چوه كه تیایدا هاتوه” گه‌وره‌م، دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی گه‌نده‌ڵكاران و تاوانباران و ئه‌وانه‌ی ماڵی گشتی ده‌دزن بۆ ریگری كردن له خۆپیشاندان شكستی هێنا، نوری مالیكی جێگری پێشووی سه‌رۆككۆماری عێراق له تویتێكدا ده‌ڵێت پاشه‌كشه‌ی ژماره‌ی خۆپیشانده‌رانی سه‌ر به هه‌ردوو ره‌وتی سه‌در و مه‌ده‌نی، له‌م بارودۆخه‌دا به‌ڵگه‌ی هۆشیاری جه‌ماوه‌ره سه‌باره‌ت ئاسایشی وڵات و به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتییان”، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ” ئه‌مه تانه‌دانه له عێراقییه به‌شه‌ره‌فه‌كان كه داوای چاكسازی ده‌كه‌ن، ئایا وه‌ڵامی ئێوه بۆ ئه‌م قسانه چییه؟”
سه‌دریش وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و گوتویه‌تی ” ئه‌ویش داوای مانگرتنی كرد له په‌رله‌مان به مه‌به‌ستی چاكسازی، به‌ڵام ئه‌وانیش پاشه‌كشه له هه‌ڵوێسه‌ته‌كانیاندا روویدا، با تۆمه‌ت بۆ كه‌سانی تر نه‌به‌خشنه‌وه له كاتێكدا خۆیان له‌پێشترن”.
هه‌روه‌ها سه‌در ده‌ڵێت ” هه‌روه‌ك په‌ندێك هه‌یه ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ماڵی له شوشه بێت، به‌رد له ماڵی خه‌ڵك ناگرێت”.
رۆژی هه‌ینی مالیكی له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تویتێكدا وتی ” پاشه‌كشه‌ی ژماره‌ی به‌ده‌نگه‌وه‌چوانی هه‌ردوو ره‌وتی سه‌در و مه‌ده‌نی بۆ خۆپیشاندان له‌م بارودۆخه‌دا به‌ڵگه‌ی هۆشیاری جه‌ماوه‌ره له‌سه‌ر ئاسایشی وڵات و به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتییان”.