نوچەنێت
لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا خۆپیشاندان دەستیپێکرد و خۆپیشاندەران داوای دادگاییکردنی گەندەڵکاران دەکەن و دەیانەوێ بەرپرسان بەدەم داواکارییەکانیانەوە بێن.
ئەمشەو سێشەممە 7-6-2016 ، ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی بەغدا بۆ دەربڕینی ناڕەزایی دژ بە حکومەت و گەندەڵییەکان لە گۆڕەپانی تەحریر دەستیان بەخۆپیشاندان کرد.
لە خۆپیشاندانەکەدا، داوای دادگاییکردنی گەندەڵکاران دەکرێت و بەپێی زانییارییەکان، خۆپیشاندانەکە فراوان دەبێت.