نوچە-سپۆتنیک
دوو سیناتۆری ئەمریکی بە بڵاوکردنەوەی راگەیێندراوێک رایانگەیاندووە، کە یەکیتی ئەوروپا دەبێت بێتە پاڵ ئەمریکا وحزبولڵای لوبنان، وەک گروپیکی تیرۆریستی بناسێنیت.
جین شاهین و مارکۆ رۆبیو، دوو سیناتۆری ئەمریکین کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە حزبوڵڵای لوبنان لە رێگای کردەوە ورەفتاری توندوتیژئامێژەوە سەلماندوویەتی کە رێکخراوێکی تیرۆریستییە و دەبێ لە لایەن کۆمەڵگای نیودەوڵەتییەوە وەک رێکخراویکی تیرۆریستی بناسرێت.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، داوا لە دۆستانمان لە یەکێتی ئەوروپا دەکەین کە بێنە ریزی ئەمریکاوە و گوشار بخەنە سەر تۆڕی تیرۆریستی حزبولڵای لوبنانەوە.
ئەم دوو سیناتۆرە ئەمریکییە بڕیارنامەیێکیان ئامادە کردووە، کە تیایدا داوا لە یەکیتی ئەوروپا کراوە کە حزبولڵای لوبنان، بە تەواوی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێ. یەکێتی ئەوروپا تاوەکو ئێستا تەنها باڵی سەربازی حزبوڵڵای لوبنانی وەک گروپیکی تیرۆریستی ناساندووە.