نوچه- ئاژانسه‌كان
عه‌بدولخالق عه‌بدوڵڵا راوێژكاری جێنشینی ئه‌بوزه‌بی، هێرشی كرده سه‌ر ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئیران حاكمی راسته‌قینه‌ی عێراقه.
راوێژكاره‌كه‌ی بن زاید له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر گوتی ” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، نایه‌وێت دان به‌وه‌دا بنێت كه قاسم سوله‌یمانی تیرۆرست حاكمی راسته‌قینه‌ی عیراقه و ئه‌و ته‌نها فه‌رمانبه‌رێكه لای”.
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری رۆژی دووشه‌ممه له كۆنفرانسیكی رۆژنامه‌وانیدا له عه‌ممان رایگه‌یاند، كه قاسم سوله‌یمانی وه‌ك راوێژكار له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق كارده‌كات، له میانه‌ی پرۆسه‌كانی گرتنه‌وه‌ی فه‌لوجه له ده‌ستی رێكخراوی داعش.