نوچەنێت
گۆڤاری ئەمریکی فۆربز لیستی بەهێزترین ژنانی جیهانی لە ساڵی ٢٠١٦ بڵا وکردۆتەوە، تیایدا ئەنجێلا میرکل راوێژکاری ئەڵمانیا بۆ شەش ساڵی بەردەوام لە لووتکە دایە و، هێلاری کلینتۆن پاڵێوراوی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا پلەی دووەمی بۆ تەرخان کراوە.
لە کۆی ١٠٠ کەس کە ناویان لەم لیستەیە بڵاو بۆتەوە، نیوەی هاوڵاتی ئەمریکان و لە دە کەسی یەکەمیش ٧ کەسیان ئەمریکی و سێ کەسەکەی دیکە ئەوروپین.
گۆڤاری فۆربز ئەم ژنانەی وەک زیرەکترن و چالاکترین کەسەکان لە نێوان زانایان، مرۆڤدۆستان ،بەرێوەبەران، وەبەرهێنەران و بازرگانان کە شوێندانەریان بە سەر جیهانی ئەمڕۆوە هەبووە، هەڵبژاردووە.
بۆ ئامادەکردنی ئەم لیستەیە چوار پێوەر لە بەرچا وگیراوە، سەروەت و سامان، دەرکەوتن لە میدیاکان،هەرێمی دەسەڵات و رادەی کاریگەربوونیان لە کارەکانیاندا.