نوچە-رادیۆ فەردا
محەممەد حەسەن حسێنی،جێگری هێزە میلیشیاکانی ئەفغان لە سوریا ناسراو بە”فاطمیون”کوژرا.
بە گوێرەی ئاژانسی فارسی ئێرانی، ئەم فەرماندە ئەفغانییە لە میانەی شەڕ و پێکدادان لە گەڵ ئەو هێزانەی کە ئاژانسی فارس بە تیرۆریستە تەکفیریەکان وەسفیان دەکات لە شاری تەدمەری سوریا کوژرا.
بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران، هێزە دژبەرەکانی بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا و هێزەکانی داعش بە تەکفیری وەسف دەکەن.
هێزی فاطمیون لە لایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیەوە، لە پەنابەرانی ئەفغانی پێکهاتووە و بۆ یارمەتی کردنی سوپای بەشارئەسەد رەوانەی سوریا کراون.
پێشتر روانگەی مافەکانی مرۆف لە راپۆرتێکدا رایگەیاندبوو، کە کۆماری ئیسلامی بە هەزاران کەس لە پەنابەرانی ئەفغانی لە ئێران رێکخستووە و رەوانەی بەرەکانی شەڕی سوریای کردووە.