نوچە-مهر
وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکدا دەڵێت: قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران وەک راوێژکاری سەربازی دەوڵەتی عێراق ئامادەی بەرەکانی شەڕی فەلوجە بووە.
بە گوێرەی ماڵپەڕی”النشرە”، ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی رایگەیاندووە، کاروچالاکییەکانی قاسم سولەیمانی بە ئاگاداری و راوێژی تەواو لە گەڵ دەوڵەتی عێراق، هەماهەنگ کراوە و وەک راوێژکارێکی سەربازی دەوڵەتی عێراق هاتۆتە ئەم وڵاتەوە.
جەعفەری بانگەشەی ئەوەش دەکات کە بەغداد بە نوێنەرایەتی لە وڵاتانی جیهانەوە شەڕی تیرۆریستانی داعش دەکات و، ئەندامانی ئەم گرووپە لە ١٠٠ وڵاتی جیهانەوە روویان تێکردووە.