نوچه-ئه‌لحه‌یات
هادی عامری فه‌رمانده‌ی رێكخراوی به‌در هێزه‌كانی عێراقی به ” خیانه‌تكار ” ناوبرد، چونكه یه‌كه‌ی زرێپۆشی به‌ره‌و ناوچه‌ی مه‌خموری نزیك موسڵ جوڵاندوه له كاتێكدا جه‌نگی ده‌ركردنی چه‌كدارانی داعش له فه‌لوجه به‌رده‌وامه.
عامری بۆ سۆمه‌رییه نیوز دەڵێت ” ناردنی به‌شێكی زۆری تانك و زرێپۆش و پێداویستییه‌كانی جه‌نگ بۆ مه‌خمور، به بیانووی جه‌نگی موسڵ خیانه‌ته له جه‌نگی فه‌لوجه” حكومه‌تی عێراقیشی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه ملكه‌چی فشاره‌كانی ئه‌مریكا بوه .
به‌ڵام وته‌بێژێك به ناوی سوپاوه ره‌تیكرده‌وه، بڵاوه پێكردنی ئه‌و یه‌كه سه‌ربازییانه له نزیك موسڵ كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌بێت بۆسه‌ر جه‌نگی فه‌لوجه.
له تاران، موحسین ره‌فیق دۆست فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای پاسداران گوتی: ئێران ئاماده‌یه یارمه‌تی عێراق بدات، ئه‌گه‌ر بێت و بیه‌وێت سوپای پاسدران دروست بكات له میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، رونیشی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی ئه‌زموونی باشی هه‌یه له‌و بواره‌دا، ده‌توانێت یارمه‌تی به‌غدا بدات.
دوای ئه‌وه‌ی داعش پارێزگاكانی رۆژئاوای عێراقی داگیر كرد، ئێران چه‌ندین میلیشیای شیعه‌ی دروست كرد و ده‌یان راوێژكاری خۆی نارده عێراق، چه‌ندین وێنه‌ی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسداران و عه‌مید محه‌مه‌د باكبور فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانییه‌كانی سوپای پاسداران له نزیك فه‌لوجه بڵاوبوونه‌وه.