نوچه- سۆمه‌رییه نیوز
فه‌رمانده‌ی گه‌وره‌ترین میلیشیای شیعه‌كان له عێراق، ره‌خنه‌ی له پرۆسه سه‌ربازییه‌كان گرت‌و به نه‌بوونی پلانی تۆكمه وه‌سفی كرد بۆ گرتنه‌وه‌ی شاری فه‌لوجه‌ی نزیكی به‌غدا.
ئه‌م لێدوانه‌ی هادی عامری، له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا بوو له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سۆمه‌رییه، به‌مه‌ش بووه دووه‌م فه‌رمانده‌ی میلیشیا شیعه‌كان كه ناڕازی بوو له هه‌وڵه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كه له 23ی مانگی پێشوه‌وه ده‌ستی پێكردوه بۆ وه‌ده‌رنانی داعش له فه‌لوجه، كه ده‌كه‌وێته 50 كیلۆمه‌تری رۆژئاوای به‌غدا.
عامری گوتی، زۆر به‌داخه‌وه‌م كه پرۆسه سه‌ربازییه‌كان زۆر هه‌ژارن له‌رووی پلاندانانی تۆكمه‌وه، رێكخراوی به‌در كه هادی عامری رابه‌رایه‌تی ده‌كات گه‌وره‌ترین پێكهاته‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه، كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك گروپی چه‌كداری تری شیعه‌دا هاوپه‌یمانێتییان به‌ست به بیانووی جه‌نگ له دژی داعش به پاڵپشتی ئێران.
رۆژی هه‌ینیش جواد تلیباوی وته‌بێژی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق ئاشكرای كرد، كه پرۆسه سه‌ربازییه‌كان خه‌ریكه ده‌گه‌نه قۆناغی وه‌ستانی ته‌واو، داواشی له عه‌بادی كرد كه فه‌رمان بكا به دووباره تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هێرشه‌كان.