نوچه-ئاژانسه‌كان
چه‌ند فراكسیۆنێكی په‌رله‌مانی عێراق داوایان له حكومه‌تی عێراق كرد, سامر سه‌بهانی باڵیۆزی سعودیه له عێراق ده‌ربكات. به‌هۆی ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانانه‌ی له كاروباری ناوخۆی عێراقدا ده‌یكات.
كامل زه‌یدی په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا دەڵێت ” باڵێۆزی سعودیه چه‌ندجارێك هێڵه سوره‌كانی به‌زاندوه و، زۆر ده‌ستوه‌رده‌داته كاروباری ناوخۆی عێراق”، داواشی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كرد په‌له بكات له ده‌ركردنی.
هه‌روه‌ها فراكسیۆنی به‌دریش داوای له حكومه‌تی عێراق كرد، سه‌بهان وه‌ك كه‌سێكی نه‌خوازراو له عێراق بناسێنێنت، به‌وه‌ی كه ده‌ستوه‌رده‌داته كاروباره‌كانی ناوخۆی عێراق.
لای خۆشییه‌وه فراكسیۆنی ئیراده كه حه‌نان فه‌تلاوی، سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات داوای له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كرد، ئاگاداركردنه‌وه‌ی كۆتایی بداته سه‌بهان، بۆ وازهێنان له لێدوانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی كه باس له گۆڕینی دیمۆگرافیای عێراق ده‌كات، داواشی كرد ئه‌گه‌ر واز نه‌هێنێت ئه‌وا ده‌بێت له عێراق ده‌ربكرێت.