نوچە-تسنیم
هەدیە عەباس، وەک یەکەمین سەرۆکی ژنی مێژوی پەرلەمانی سوریا هەڵبژێردرا.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی تەسنیم،هەدیە عەباس لە پارێزگای دێرزوری سوریاوە وەک یەکەمین ژن بوو بە سەرۆکی پەرلەمانی سوریا.
هەدیە عەباس خاوەنی بڕوانامەی موهەندیسی وەرزیڕییە و یەکێک بووە لە چالاکانی بزوونتنەوەی خوێندکاری سوریا، کە دواتر بووەتە یەکێک لە بەرپرسانی حزبی بەعسی ئەم وڵاتە.
هەدیە عەباس زۆرتر بە ریفۆرمخواز ودژ بە گەندەڵی دەناسرێتەوە. هەروەها لە کاتی شەڕی ناوخۆی سوریا لە شاری دێرزور ماوەتەوە و، ئامادە نەبووە شارەکە بە جێ بهێڵێت.
پەرلەمانی سوریا، لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتە ئەمڕۆ دووشەممە،٦ ی حوزەیران یەکەمەین دانیشتنی خۆی پێکهێنا.