ئێران: سعودیە پاڵپشتی تیرۆریزمە

0

نوچە-رادیۆ فەردا

وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئیران دەڵێت، سعودیە پاڵپشتی تیرۆریزمە وهیچ وتوویژیک لە نیوان تاران و ریاز ئەنجام نەدراوە، هەروەها رێکخرای هاریکاری ئیسلامی وەکوو ئیدارەیەکی وەزارەتی دەروەی سعودیە هەڵسوکەوت دەکات.

حسێن جابی ئەنساری، ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە لە کۆبوونەوەی حەفتانەی خۆی ئەم لێدوانانەی خستۆتە روو.

جابری ئەنساری وێڕای رەخنەی توندی لە راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ،ه ێرش دەکاتە سەر سیاسەتی ناوچەیی سعودیەش.

گوتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئێران گوتویەتی، سعودیە تیرۆریزم وەکو ئامرازێک بە کار دێنێ و لە رووی لۆجستیکیو دارایی و سیاسییەوە پاڵپشتی گروپە تەکفیری و تیرۆریستیەکان دەکات.

ئەنساری کێشە و ئاڵۆزیەکانی ناوچەکە وەک ئەنجامی سیاسەتەکانی سعودیە وەسف دەکات و هۆشداری دەدات، کە ریاز درەنگ یان زوو دەبێتە ئامانجی گروپە تەکفیری و تیرۆریستییەکان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com