نوچه-ئاژانسه‌كان
سامر سه‌بهان باڵیۆزی سعودیه له عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دانی به‌وه‌داناوه كه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، كاری ده‌ستدرێژی كردنییان له فه‌لوجه، ئەنجزمداوەو ده‌بێت لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
سه‌بهان نامه‌یه‌كی بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ناردوه و، تیایدا نوسیویه‌تی ” براكه‌ت ئامۆژگاری كردیت و راستییه‌كانی پێوتی”.
هه‌روه‌ها دەڵێت ” بوونی كه‌سایه‌تییه تیرۆریسته‌كانی ئێران، له نزیك فه‌لوجه به‌ڵگه‌ی روون و ئاشكرایه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت، عێراقییه‌كان به ئاگری تایفه‌گه‌ری بسوتێنن و به دڵنیاییه‌وه ده‌یانه‌وێت گۆڕانكاری دیمۆگرافی بكه‌ن له عێراق”.
سه‌بهان ئه‌وه‌شی گوت ” مه‌رجه‌عیه‌ته شیعه‌كانی عه‌ره‌ب رازی نین به‌وه‌ی، له عێراقدا رووده‌دات، ئه‌وان باوه‌ڕییان وایه كه ئه‌مه جه‌سته‌ی ئیسلام لێكهه‌ڵده‌وه‌شێنێت”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ” سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش جه‌خت له قسه‌كانی ئێمه ده‌كاته‌وه”.