نوچه-سی ئێن ئێن
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی بڵاو كرده‌وه، تیشك ده‌خاته سه‌ر تیرۆر له جیهان و ئه‌و وڵاتانه‌ی پشتیوانی ده‌كه‌ن و قوربانییه‌كان و ده‌وڵه‌ته به ئامانج گیراوه‌كان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا روونیكردوه‌ته‌وه، 11 هه‌زار و 774 كاری تیرۆرستی له 92 وڵاتی جیهان ئه‌نجامدراوه و، بوه‌ته هۆی كوژرانی 28 هه‌زار و 300 كه‌س له ساڵی 2015 دا. ئێرانیش له لوتكه‌ی ئه‌و لیسته‌دایه كه پاڵپشتی تیرۆر ده‌كات، كه به شێوازی جۆراوجۆر پشتیوانی كردوه، جا هاوكاری دارایی بێت یان راهێنان و پڕچه‌ك كردن بێت له سه‌رانسه‌ری جیهان.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، تا ئێستاش ئێران چه‌ك و هاوكاری دارایی پێشكه‌شی گروپه توندڕه‌وه‌كانی وه‌ك حیزبوڵای لوبنان و ژماره‌یه‌ك میلیشیای توندڕه‌وی شیعه‌ی عێراق ده‌كات، كه هه‌ردوو گروپه‌كه له لیستی تیرۆردان.
راپۆرته‌كه نیگه‌رانی ئه‌مریكای پێشانداوه ده‌رباره‌ی چالاكییه جۆراوجۆره‌كانی ئێران ،كه هه‌وڵی ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌دات.

