نوچە-خبر انلاین
سەرۆککۆماری روسیا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە تورکیا بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ روسیا، دەبێ یەکەم هەنگاو بنێ و داوای لێبوردن لە مۆسکۆ بکات.
ڤێلادیمی پوتین رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی خوازیاری ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی مۆسکۆ لە گەڵ تورکیایە، بەڵام دەبێ بەرپرسانی ئەنقەرە لەم بارەوە یەکەم هەنگاو بنێن.
سەرۆککۆماری روسیا ئاماژە بە کوژرانی فڕۆکەوانە روسییەکە دەکات و دەڵێت”تورکیا نە تەنها فڕۆکەیەکی شەڕکەری روسیای کردە ئامانج، بەڵکو فڕۆکەوانێکی ئێمەشی کوشتووە، کە ئەمەش بە پێی یاسا نیودەوڵەتییەکان تاوانی جەنگی هەژمار دەکرێت”.
لە درێژەی قسەکانیدا، پوتین ئاماژە بەو لێدوانانەی بەرپرسانی تورکیا دەدات و دەڵێت”ئەمە بەس نییە ودەبێ کارێک ئەنجام بدەن. ب دەبێ داوای لێبوردن بکەن”.
سوپای تورکیا ٩ مانگ بەر لە ئێستا فڕۆکەیەکی شەڕکەری روسیای لە هەرێمی ئاسمانی سوریا، لە نزیک سنوورەکانی خۆی کردە ئامانج کە ئەم رووداوە بوو بە دەستپێکی گرژی و ناکۆکی لە پەیوەندیەکانی مۆسکۆ و ئەنقەرە.