نوچە-رادیۆ فەردا
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ بە مەبەستی دیدار و گفتوگۆ لە گەڵ ڤێلادیمی پوتین، سەرۆککۆماری روسیا سەردانی مۆسکۆ دەکات.
بە گوێرەی راپۆرتی ئاسۆشیتێدپرێس، نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی یەکشەممە رایگەیاندبوو، کە نەتەنیاهۆ لە دیدار لە گەڵ پوتین پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و دۆخی سوریا تاوتوێ دەکەن.
ئەمە سێهەمین سەردانی نەتەنیاهۆیە بۆ مۆسکۆ، لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا.
ئیسرائیل دەڵێت، بە مەبەستی پێش گرتن بە دەستڕاگەیستنی حزبولڵای لوبنان بە چەکی قورس و جیهازی سەربازی لە سنوورەکانی سوریا جێگر بووە.
ئێران پاڵپشتی حزبوڵڵای لوبنان دەکات و وێڕای روسیا پشتیوانی لە حکومەتی بەشار ئەسەد دەکەن.
ڤێلادیمیر پوتین، ساڵی رابردوو سەردانی تارانی کرد ولە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەلی خامەنەی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووەوە.