نوچه‌نێت-عه‌ره‌بیه
سه‌رچاوه ئه‌مریكییه‌كان ده‌ڵێن، ئه‌مریكا نیگه‌رانه له كه‌سی دووه‌می میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیش له شه‌ڕی فه‌لوجەدا، چونكه ئه‌و به یه‌كێك له پیاوه‌كانی قاسم سلێمانی ناسراوه و ئه‌و شه‌ڕانه‌ی ئه‌و به‌شداری تێداكردوون تاوانی جه‌نگ و كوشتاری مه‌ده‌نییه‌كان تێیاندا روویداوه، هه‌روه‌ك به‌وه‌ش ناسراوه به جه‌نگه‌كانی كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران ده‌كات.
ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، له به‌رپرسه هه‌ره پله‌داره‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه. ئه‌و پیاوه به‌هۆی بەشدار‌بوونی له ته‌قاندنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كانی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا له كوێت له 1980 و فه‌رمانی له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام هه‌ڵاتووه. جگه له‌وه وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وی خستووه‌ته لیستی تیرۆر.
به‌پێی رۆژنامه‌ی ۆڵ ستریت جۆرناڵ، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، ستیڤن وارن، له باره‌ی موهه‌ندیسە‌وه گوتوویه‌تی “ئه‌و پیاوه تیرۆرسته، ئێستاش وه‌ك تیرۆرست ده‌یبینین، به‌ڵام ئه‌و به‌شداری شه‌ڕی دژه داعشه و ده‌بێ حیسابی بۆ بكرێ”.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، موهه‌ندیس به كه‌سی عێراقی هه‌ره نزیك له قاسم سلێمانی ناسراوه و ئه‌و شه‌ڕانه‌ی ده‌یكات، جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی ئێرانه.
ۆڵ ستریت جۆرناڵ ده‌ڵێت، ئه‌مریكا خۆی ده‌بوێرێ له مامه‌ڵه‌كردنی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ موهه‌ندیس و چاودێری كاریگه‌رییه به‌ربڵاوه‌كانی ئه‌و ده‌كات له عێراقدا.
ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌بییه‌ش ده‌ڵیت، موهه‌ندیس له راستیدا ناوی جه‌مال جه‌عفه‌ر محه‌مه‌ده، ساڵی 1954 له به‌سره له دایكبووه، هاوسه‌ره‌كه‌ی ئێرانییه و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئێرانیشه.