نوچه‌نێت-رۆیته‌رز
به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن، له 17 مانگی رابردوو هه‌وڵه‌كان بۆ نیاتنانه‌وه‌ی سوپای عێراق، سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون .
به‌پێی راپۆرتێكی شیكاری و به‌دواداچوونی ئاژانسی رۆیته‌رز كۆده‌نگییه‌ك له‌ناو راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌مریكی هه‌یه، كه ئه‌دای جه‌نگی سوپای عێراق لاوازه و رۆڵیشی له پرۆسه سه‌ربازییه‌كاندا له پاشه‌كشه‌دایه، به پێچه‌وانه‌وه میلیشیا تایفه‌گه‌رییه‌كان له به‌هێزبووندان.
ئه‌فسه‌ره ئه‌مریكییه‌كان ده‌ڵێن، لاوازیی سوپای عێراق و پشتبه‌ستی به میلیشیا شیعه‌كان له شه‌ڕی دژه داعشدا، واده‌كات هه‌وڵه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی شكستبهێنن، كه ده‌یه‌وێ بازنه‌ی جه‌نگه‌كه فراوان بكات و متمانه‌ی سوننه‌كان به‌ده‌ستبهێنێ.
ئه‌وان ئەوەشیان خستەروو، کە هه‌بوونی ئه‌مریكا له عێراق وه‌ك پێویست رۆڵی نه‌بووه له گۆڕینی ئه‌و ئاراسته سیاسییه‌ی به‌غدا، كه هانی سه‌رهه‌ڵدانی میلیشیا تایفه‌گه‌رییه‌كان ده‌دات.
ئه‌فسه‌ره ئه‌مریكییه‌كان رونیدەکەنەوە، ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ده‌نگ و قورساییه له‌ناو سوپای عێراقدا، سه‌رانی میلیشیا شیعه‌كانن، بۆ نموونه ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ند یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، به‌سه‌ر فه‌رمانده‌یی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی سوپا له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین زاڵه و، هه‌رچی فیرقه‌ی پێنجی سوپایه له دیاله، ئه‌وه له‌ژێر هه‌ژموونی رێكخراوی به‌دره كه په‌یوه‌ندی به‌هێزی له‌گه‌ڵ پاسدارانی ئێران هه‌یه.
ئه‌وان گوتووشیانه، ئه‌و سوپایه جگه له‌وه‌ی توانای شه‌ڕی نییه و میلشیا شیعه‌كان هه‌ژموونیان به‌سه‌ریدا هه‌یه، ناتوانێ ئاساییشی ته‌نانه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ش بپارێزێ كه له داعش سه‌ندراونه‌ته‌وه.
بۆ نموونه كاتێك پاڵاوتگه‌ی بێجی له داعش سه‌ندرایه‌وه، سوپا نه‌یتوانی رێگری له‌و شاڵاوی دزی و تاڵانكارییه بكات، كه حه‌شدی شه‌عبی له‌وێ ئه‌نجامیان دا، ته‌نانه‌ت ئه‌و چه‌كانه‌ش كه ئه‌مریكا ده‌یانداته سوپای عێراق، هه‌ر زوو ده‌گه‌نه ده‌ستی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی.