نرخی یەک فەردە برنج لە فەلوجە، گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٥٠٠هەزار دیناری عیراقی

0

نوچە-ئیرنا

مانگی سوری عێراقی  ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، کە ژمارەی ئەو ئاوارانەی کە شاری فەلوجەیان بەجێ هێشتووە گەیشتۆتە ١٤ هەزار کەس.

محمد خزاعی، جێگیری مانگی سوری عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ژمارەی ئاوارەکانی شاری فەلوجە گەیشتۆتە ١٤ هەزار کەس و چاوەروان دەکرێ ئەم رێژەیە لە رۆژانی داهاتوو بەرز ببێتەوە.

خزاعی هەروەها گوتویەتی: ژمارەی ئەو پەنابەرانەی کە تاوەکوو ێستا لە یارمەتییەکان مانگی سوری بەهرەمەند بوونە گەیشتۆتە ٩ هەزار کەس.

جێگی مانگی سوری عێراقی دەڵێت:ئەو خێزانانەی کە لە ناو شاری فەلوجە ماونەتەوە لە رووی خۆراک و دەرمان لە گەڵ کێشە روبەرون و نرخی خواردەمەنی بە شێوەی سەرسوڕهێنەر بەرزبۆتەوە، بە جۆرێک کە نرخی فەردەیەکی برینج گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دیناری عێراقی.

لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی عێراق، داوای لە مانگی سوری تورکیا و ئێران کردبوو تا یارمەتی خەڵکی فەلوجە بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com