نوچەنێت
ئه‌میندارى گشتىی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نیگه‌رانى خۆی به‌هۆى پێشێلكارییه مرۆییه‌كان كه لایه‌نه ناكۆكه‌كان به‌رامبه‌ر به منداڵان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن دەربڕیوە، له‌وانه‌ش له‌سوریا و ئه‌فغانستان و باشورى سودان و سۆماڵ و عێراق.
نیگه‌رانییه‌كه‌ى بان كى مۆن، له راپۆرتى ساڵانه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هات كه له‌سه‌ر منداڵ و ناكۆكی چه‌كدارى له ساڵى 2015 ئه‌نجام دراوه و، یه‌كه‌م جاریشه ناوى هاوپه‌یمانێتىی عه‌ره‌ب بخرێته لیستى ره‌شه‌وه بۆ پێشلكارییه‌كان.
له عێراق، له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه هاتووه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌چه‌كداركردن و به‌كارهێنانى 37 منداڵ (36 كوڕ و یه‌ك كچ) لێكۆڵینەوە دەکات. له‌نێو ئه‌و 37 حاڵه‌ته، 19یان دراوه‌ته پاڵ داعش كه (18 منداڵیان خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌ن)، هه‌روه‌ها شه‌ش حاڵه‌تیش لاى پارتى كرێكارانى كوردستان pkk، له‌گه‌ڵ 12 منداڵ لاى حه‌شدى شه‌عبى (شیعه‌كان).
به‌پێی راپۆرته‌كه، حه‌شدى شه‌عبى 8 منداڵى ناچار كردووه بچنه ریزه‌كانیانه‌وه، هه‌روه‌ها چوار مێردمنداڵى دیكه‌ش له شه‌ڕه‌كانى نزیك بێجى له پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، كوژراون.
هاوكات باس له 174 حاڵه‌تى به چه‌كداركردنى مێردمنداڵى دیكه كراوه، له‌نێویاندا 169 مێردمنداڵیان براونه‌ته ریزه‌كانى داعشه‌وه، 3 مێردمنداڵیش چوونه‌ته ریزه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستانه‌وه و 2 مێردمنداڵیش بۆ ناو حه‌شدى شه‌عبى، به‌ڵام نه‌توانراوه لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد له‌و باره‌یه‌وه بكرێت.