نوچە-مهر
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە لیدوانیکدا دەڵێت: بڕیارمان داوە لای کۆڕوکۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان، لە دژی ئەو کەناڵە ئاسمانیانە کە لایەنگی لە داعش دەکەین سکاڵا تۆمار بکەین.
بە گوێرەی کەناڵی سومریە نیوز،حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە توندی رەخنەی لەو کەناڵە ئاسمانیانە گرتووە کە لاگیری داعش دەکەن.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتەی سومریە نیوز، عەبادی رایگەیاندووە، لە دوای دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئازادکردنەوەی فەلوجە، ژمارەیەک لە کەناڵە ئاسمانییەکان بە تەواوی لایەنگرییان لە داعش کردووە.
عەبادی ئەوەش دەخاتە روو، کە لە عێراقیش ژمارەیک کەناڵی ناوخۆیی هەن لایەنگری لە داعش دەکەن.