عامری: فەلوجە بە بێ حەشدی شەعبی رزگار ناکرێت

0

نوچە-شفقنا

ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئازادکردنەوەی شاری فەلوجە لە دەستی داعش بە بی بەشداری کردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی مومکین نییە.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی عێراق(واع)، نوسینگەی راگەیاندنی هادی عامری، ئەمینداری رێکخراوی بەدر ئەمڕۆ یەکشەممە بە دەرکردنی بەیانێک ویڕای جەخت کردنەوە، لەوەی کە فەلوجە بە بێ بەشداری کردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی ئازاد نابێت، راشیگەیاندووە کە دوای ئەوەی کە خەڵکی مەدەنی شارەکەیان چۆڵ کرد هێرش دەکرێتە سەر فەلوجە.

بە پێی ئەم راپۆرتە، لە راگەیێندراوەکەی ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر دا هاتووە: لە ئەگەری دڵنیابوون لە چۆڵبوونی شارەکە لە لایەن خەڵکی مەدەنییەوە، دەچینە ناو فەلوجە و کەسیش ناتوانێ پێشمان پێبگرێت.

عامری ئەوەش دەخاتە روو، کە هێزەکانی دژە تیرۆر، پۆلیسی فیدڕاڵ، پۆلیسی ئەنبار و عەشیرەتەکان شان بە شانی هێزەکانی حەشدی شەعبی بەشداری ئۆپەراسیۆنی گرتنەوەی فەلوجە دەبن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com