نوچە-ئاژانسەکان
هاوکات لە گەڵ چڕتربوونەوەی شەڕ و پیکدادانەکانی سوریا، سەرچاوەکانی هەواڵی ئیران باس لە کوژرانی دوو سەربازی دیکەی ئێرانی لە سوریا دەکەن.
ماڵپەڕی هەواڵی”الف نیوز” ئێوارەی رۆژی شەممە ٣-٦-٢٠١٦بە بڵاوکردنەوەی وێنەی دوو سەربازی ئیرانی لە سوریا رایگەیاند، کە محمد زلقی و جەهانگیر جەعفەری نیا لە سوریا کوژراون.
بە پێی راپۆرتەکان، جەهانگیر جەعفەری نیا، فەرماندەیی هێزەتایبەتەکانی لەشکەری عەمەلیاتی ١٦ی سوپای قودسی لە ئەستۆ بووە و، محەمەد زلقیش یەکی لە سەربازانی خانەنشین کراوی ئێران بووە.
ئێران بەردەوام بوونی هێزە سەربازیەکانی خۆی بە شێوەی راستەوخۆ لە بەرەکانی شەڕی سوریا رەتکردۆتەوە ورایگەیاندووە، کە هێزەکانی سەر بە سوپا و ئەرتەشی ئەم وڵاتە کاروباری راوێژکارییان لە ئەستۆیە. بە پێی راپۆرتەکان کە لە راگەیاندکانی ناوخۆی ئێرانەوە بڵاو بونەتەوە، تاوەک\و ئیستا بە لانی کەمەوە ١٠٠ کەس لە ئەندامانی سوپای پاسداران لە سوریا کوژراون.
حسێن جابر ئەنساری ،گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەبارەت بە بوونی هێزەکانی ئێران لە سوریا و عێراق گوتویەتی، ئەم هێزانە لە سەر داوای فەرمی ئەم دوو وڵاتە جێگیر کراون و تا ئە وکاتەی کە قەیرانی سوریا بەردەوام دەبێت، ئێران لە یارمەتییە راوێژکارییەکانی خۆی بەردەوام دەبێت.