داعش چۆن یارمەتی ئێرانی داوە بۆ جێگیربوونی لە عیراق؟

0

نوچەنیت

لێدوانەکانی رۆژی چوارشەممەی محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی ستۆکهۆڵم، سەبارەت بەوەی کە ئێران تا ئێستا هیچ بڕیارێکی بۆ چوونەدەرەوە لە عێراق نییە، بە ئاراستەی سیاسەتێکە کە دەتوانێت لە عێراق بەردەوامی بەخۆوە ببینێ و ئەگەر پێویستیش بکات ببێتە هۆی بەهێز بوونی لایەنی سەربازی ئێران لە عێراق، گۆڕانکارییەک لە لە لایەن سعودیە، دراوسێی دیکەی ئێران قابیلی قبووڵ نییە.

رەفتاری ئێران لە دەرەوەی سنوورەکانی، ئەگەر چی بۆ  لایەنی عەقیدەیی و ململانێی و رکابەرایەتی شیعە و سوننە، دەگەڕێتەوە بەڵام لە هەمان کاتدا سیاستی پشتیوانیکردن لە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق و بەرگری سەربازی و پیشگیرانەی لە دەوڵەتی مەرکەزی لە بەغدا، دەکرێ وەک ئەنجامی سیاسەتی پراگماتیستی ئێران لە پەیوەندییەکانی دەرەوە و هاوکێشە ئەمنییەکانی  تاران خوێندنەوەی بۆ بکرێ.

بەشداری ئێران لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی فەلوجە، بەمەبەستی گەورەتر نیشاندانی ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق  وگرتنەوەی شاری موسڵ سەیر بکرێت. سەرباری گەورە نواندنی مەترسییەکانی داعش لە سنورەکانی رۆژئاوای ئێران لە لایەن تارانەوە، هەروەها بەردەوامی شەڕ و نائەمنی لە عێراق  وسنورەکانی رۆژئاوای ئێران، دەتوانێ مەترسی دزەکردنی نائارامییەکان بۆ ناوخاکی ئێرانی بەدواوە بێت. هەروەک چۆن تاڵیبان و هەروەها “جنداللە”و”جیش العدل”دەتوانن لە رۆژهەڵات و سنورە هاوبەشەکانی ئێران لە گەڵ ئەفغانستان و پاکستان سەرئێشە بنێنەوە.

بیرورای گشتیی ئێران و شەڕەکانی دەرەوە

سەرباری تێبینییە ئەمنییەکان، لە سنورەکانی رۆژئاوای ئێران، کۆماری ئیسلامی سیاسەتی بەشداریکردنی لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش لە عێراق، بە دەرفەتێک بۆ وەڵامدانەوە بە دەنگی رەخنە  ونارەزایی بیرورای گشتی لە دەستوەردانی سەربازی لە سوریا دەبینێت.

بڵاوکردنەوەی ئامانجداری وێنەکانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس لە بەرەکانی شەڕی فەلوجە، کە کاردانەوە  ورەخنەی توندی بەرپرسانی ئەمریکی و دەوڵەتی سعودیە و تەنانەت نوێنەرانی سوننەی پەرلەمانی عێراقی بەدواوە بوو، تەنها بە هۆی هەڵسەنگاندنی بیروڕای گشتی بووە سەبارەت بە شەڕی دژی داعشە لە لایەن تارانەوە.

سەرباری ئەوەش،هۆی سەرەکی بوونی سەربازی ئێران لە عیراق، دەبێ لە چوارچێوەی هەڵسەنگاندنەکانی تاران لە مەترسی و هەڕەش ئەمنییەکانی داعش لیکبدرێتەوە. لە ئەگەری بەردەوام بوونی کۆنترۆڵی موسڵ لە لایەن داعشەوە، پاراستنی یەکپارچەیی ئەم وڵاتە نامومکین و سەقامگیری دەوڵەتی مەرکەزی زیاتر لە هەموو کاتێک لە ژیر مەترسیدایە.

کۆماری ئیسلامی سەرباری ئەزموون کردنی شەڕێکی ٨ ساڵە لە گەڵ عێراق، پلانی دابەشکردنی ئەم وڵاتە بە سەر سێ هەرێمی شیعە، سوننە و کورد  لە دژی بەرژەوەندییەکانی خۆی دەبینیت. لە ئەگەری دابەشبوونی عێراق، پانتایی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بە هەرێمی شیعە سنوردار دەبێتەوەم ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە بەربەستبوونی رێڕەوی پەیوەندی زەمینی لە گەڵ سوریا  و گەیاندنی یارمەتییەکانی ئێران بە باشوری لوبنان، هاوکات پێکهاتنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی، مەترسییە ئەمنییەکانی سەر ئیران زیاتر دەکات.

وەدەرنانی داعش لە فەلوجە هەنگاوێکی گەورەیە بۆ گرتنەوەی موسڵ و دوور خستنەوەی مەترسی دابەشبوونی عێراق، هەروەها چاوەڕوان دەکرێت شکستی داعش لە عێراق ببێتە هۆی لاوازکردنی لق و پۆپەکانی ئەم گروپە لە وڵاتانی ئەفغانستان و پاکستا و سنورەکانی رۆژهەڵاتی ئێران.

هاوهەنگاوی لە گەڵ ئەمریکا

سەربازر دووبارەبوونەوەی دروشمی دژی ئەمریکا، لە زاری بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، ئەمریکا بەردەوام  وەک دوژمنێکی گونجاوی حکومەتە ئیسلامیەکەی تاران هاتۆتە بەرچاو.

بڵاوبوونەوەی بەڵگەکانی ئەم دواییانە کە با س لە نامەنووسینی خومەینی بۆ جۆن کەنەدی، سەرۆککۆماری ئەو کاتی ئەمریا دەکات، یەکێک لە نمونە بەرچاوەکانی سازانی رابەرانی ئایینی ئێران بووە لە گەڵ رۆژئاوا، کە لە یەک کاتدا بەرژەوەندی و ئامانجەکانی خۆی لە بەرچاو بووە  ولە لایەکی دیکەشەوە رواڵەت و ناوەرۆکی دروشمەکانی پاراستووە.

نامەکانی خومەینی بۆ گۆرباچۆف و کوبا، دوا نامەکانی ئەحمەدی نەژاد بۆ سەرۆککۆمارەکانی ئەمریکا، زیاتر لەهەموو کاتێک گومانەکانی نامە نووسین و نهێنیکاریەکانی خومەینی و کەنەدی بەهێزتر دەکات. لە پەیووەندی لە گەڵ عێراق، زۆرێک لە هێڵە گشتییەکانی سیاسەتی دەرەوە و هاوکێشە  ئەمنی و سەربازییەکانی ئەمریکا  وئێران بە یەک ئاراستەدا خۆی نواندووە.هاو ئاراستەیی و هاوکارییەکانی ئێران و ئەمریکا لە عێراق، لە نەبوونی پەیوەندی سیاسی و دبلۆماسی فەرمی نیوان ئەم دوو وڵاتە، لە ساڵی ٢٠٠٥ بەدواوە بەردەوامی پێوە دیار بووە.

دوای کەوتنی موسڵ لە ٢٠١٤، کۆماری ئیسلامی وێڕای ناردنی رۆژانە ١٤٠ تەن چەکی نیوە قورس و سوک و تەقەمەنی، هەروەها جیهازی پیشکەوتوی  سەربازی بۆ وێنەی موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ناسراو بە ئەبابیل رەوانی عێراق کرد و ئەمریکاش سەرباری قەدەغەبوونی ناردنی چەک لە لایەن ئێرانەوە و، نادیدەگرتنی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش لەم بارەوە بێدەنگی هەڵبژارد.

لە قۆناغی دووەمی یارمەتییە سەربازیەکانی ئێران بۆ دەوڵەتی عێراق، بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی داعش و لە میانەی ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر رێگاکانی پەیوەندی داعش و گرتنەوەی پارێزگای ئەنبار، کۆماری ئیسلامی فڕۆکەکانی میگ ٢٥ی رادەستی دەوڵەتی عێراق کرد.

لەم قۆناغەدا ئێران نە تەنها یارمەتی راوێژکاری عێراقی کرد، بەڵکو میلیشیاکانی سوپای پاسداران و هێزەکانی ئەرتەشی رەوانەی بەرەکانی شەڕی داعش کرد.

بە گوێرەی سەنتەری نیودەوڵەتی دیراساتی ستراتیژی”چەتم هاوس”، ئێران لەم قۆناغەدا هێزەکانی لەشکری ٧١ی میکانیزەی ئەبوزەر و لەشکری ١٨١ ئەرتەشی لە ناوچەی ئیسلام ئابادی رۆژئاوا، وێڕای تانکەکانی ئەمریکی ئێم ٦٠ی ناردە بەرەکانی شەڕەوە.

بە ئەزموون وەرگرتن لە شەڕی ٨ ساڵە لە گەڵ عێراق و بوونی قوڵایی ستراتیژی بەرامبەر بە هێزە نەیارەکانی لە رۆژئاوای ئەم وڵاتە، ئێران ئەولەوییەتی داوەتە بەرگریکردن لە خۆی. ئەویش لە ناوخاکی وڵاتانی دراوسێ. هەروەک چۆن تورکیا لە پەیوەندی لە گەڵ عێراق  وسوریا  وئیسرائیل، لە بەرامبەر فەلەستینیەکان و لوبنان  وئوردن بەرپەرچی هەڕەشەکانی دەرەوەیان داوەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com