عێراق لە ڕوانگەی بارهەڵگرەکانەوە بناسە

0

نوچە-ئیندیپێندەنت

رۆژنامەی ئیندیپێندەنت راپۆرتێکی پاتریک کۆکبێرنی بڵاو کردەوە، کە تیشک دەخاتە سەر گرژییە سیاسیەکانی عێراق، بەڵام ئەمجارە لە روانگەی شۆفێری ئەو بارهەڵگرانەوە کە ناچارن شتومەک بگوازنەوە بۆ ژمارەیەک شارو شارۆچکە.

راپۆرتەکە دەڵێت، عێراق بۆ ژمارەیەک سەنتەری هێزی دابەش بووە کە رکابەری یەکترن، شۆفێری بارهەڵگرەکانیش باشترین کەسێکن کە وەسفی ئەم دیمەنە سیاسییە بکەن.

محەمەد عودەی دەڵێت ” ژیانمان مەترسیدارە”.

محەمەد عودەی شۆفێرێکە لە تەنیشت کۆمەڵێک شۆفێریتر کە زۆرینەیان سوننەن لەژێر سێبەری پردێکی تەنیشت شوێنی وەستانی بارهەڵگرەکان دانیشتوە، لە قەراغ شاری کەرکوکی دەوڵەمەند بە نەوت.

زۆرینەی شۆفێرەکان عەرەبی سوننەن لە ناوچەکانی رومادی و ئەنبار.

یەکێک لە شۆفێرەکان کە خەڵکی ئەنبارە و فڕۆکە ئەمریکییەکان ۸٠%یان وێران کردووە و ماڵەکەی تەنها ژوورێکی ماوە و خیزانەکەی بە ناچاری تێیدا دەژین دەڵێت، رێگای ئەنبار لەوپەڕی مەترسیداریدایە.

ئەو شۆفێرە باسی خاڵەکانی پشکنین دەکات و دەڵێت، توشی مەینەتی زۆر دەبینەوە به‌ تایبەت لە رێگەی رۆژئاوای شارەکە، کەس ناوێرێت بچێت بۆ ئەنبار، خاڵێکی پشکنین هەیە پێی دەڵێن، بیزیبیز و میلیشیا شیعەکانی وەک کەتائیبی حیزبوڵا و عەسائیبی ئەهلی حەقی لێیە پرسیاری ناوە سوننیەکانی وەک باقر و عوسمان و عومەر و مەعاویە دەکەن، ئەگەر دەستگیریشیان نەکەن ئەوا ۸٠٠ بۆ ۱٠٠٠ دۆلارییان لێوەردەگرن ئینجا رێگەیان دەدەن تێپەڕن.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە، کە باج وەرگرتن لە بارهەڵگرەکان بوەتە سەرچاوەی داهات بۆ زۆرێک لە میلیشیاکان، بە بیانووی گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی زۆدترین بەرتیل لە بارهەڵگرەکان وەردەگرن.

شۆفێرەکانی کەرکوک دەڵێن، لە بازگە بچوکەکان ۵٠٠ دۆلار وەردەگرن، بەڵام بازگەی گەورەتر هەن نزیکەی ۵ هەزار دۆلار وەردەگرن بۆ ئەو شتومەکانەی زوو خراپ دەبن، وەک مریشک و هێلکە.

ئەمەش هەر ناکەوێتە ئەستۆی شۆفیرەکە، بەڵکو دەکەوێتە ئەستۆی هەموو كڕیاران بەوەی کە گرانتر پێیان دەفرۆشێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com