تەقینەوەیەک لە بەغدا ٢٠ کەسی کردە قوربانی

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ شەممە 4-6-2016 دوو تەقینەوە لە باکووری بەغدا روویاندا، بەهۆیانەوە 20 کەس کوژران و بریندار بوون.

لە ناوچەی هۆرپاشا لە شارۆچکەی تاجی باکووری بەغدا، کەسێک کوژرا و شەش کەسی دیکەش بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو، لە نزیک بازاڕێکی میللی بریندار بوون.
خۆکوژێکیش کە پشتێنێکی بۆمبڕێژکراوی بەستبوو لە ناوچەی ” حەی زوبات” کە سەر بە  شارۆچکەی تارمیەیە لە باکوری بەغدا خۆی تەقاندەوە، خۆکوژەکە  گرووپێکی لە هێزە ئەمنییەکانی سوپا کردبووە ئامانج.
لە ئەنجامی خۆتەقاندنەوەی خۆکوژەکە، دوو سەرباز کوژران و نۆی دیکە بریندار بوون لەگەڵ دوو کەسی مەدەنی، کە لەو کاتەدا بەو ناوچەیە تێپەڕ دەبوون و هەتاوەکو ئێستاش هیچ کەس و لایەنێک ئەنجامدانی تەقینەوەکانیان نەگرتووەتە ئەستۆ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com