نوچە-رادیۆ فەردا
یوکیا ئامانۆ، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەڵیت، سەرباری ئەوەی کە ئێران تاوەکوو ئێستا پابەندی رێککەوتنە ئەتۆمیەکەی لە گەڵ وڵاتە زلهێزەکانی جیهان بووە، بەڵام ئێستاش ئەم رێککەوتنە لەرزۆکە.
بە گوێرەی واشنتۆن پۆست، ئامانۆ لە بنکەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وەزی ئەتۆم لە ڤییەنا لە وتووێژێکدا دەڵێت: کاروباری هەڵسەنگاندنی راستییەکان و تاقیکرنەوەی بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران پێویستی بە کاتێکی دوورودرێژ هەیە.
ساڵی رابردوو ئێران وشەش زلهێزی جیهان بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەی پلانی ئەتۆمی ئەم وڵاتە، گەیشتنە رێککەوتن و لە بەرامبەردا گەمارۆکانی پەیوەندیەدار بە بەرنامەی ئەتۆمی لە سەر ئیران هەڵگیران.
ئامانۆ لەم پەیوەندیەدا جەختیشی لەوە کردۆتەوە، کە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە ژیر تاقیکاریدایە و کارناسانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وەزی ئەتۆم لەم بارەوە بە جددی لە هەوڵدان.