ئەلئەزهەر حوکمی لەسێدارەدانی مورسی پەسەند کرد

0

نوچە-ئاژانسەکان

راگەیەنەکانی میسر باس لەوە دەکەن، کە گەورەترین سەنتەری ئیسلامی میسر واتە ئەلئەزهەر حوکمی لەسێدارەدانی محەمەد مورسی، سەرۆککۆماری پێشووی ئەم وڵاتە پەسەند کردووە.

بە گوێرەی ماڵپەری عەرەب پرێس، شێخ محمد شوقی علام، موفتی گەورەی ئەلئەزهەر کە بە گەورەترین قوتابخانەی ئایینی لە میسر و جیهانی عەرەب هەژمار دەکرێت، حکومی لەسێدارەانی محەممەد مورسی پەسەند کردووە.

ساڵی رابردوو، دوای دەرچوونی سزای لەسێدارەدان بۆ محەممەد مورسی، ئەم حوکمە بۆ تاوتوێکردن لە رووی شەرعییەوە رادەستی موفتی شێخ محمد شوقی علا،م یەکێ لە بەناوبانگترین موفتیەکانی ئەلئەزهەر کرا. رۆژی رابردوو راگەیاندنەکانی میسر بڵاویان کردەوە، کە ناوبراو حوکمەکەی پەسەند کردووە و بە نووسراو رایگەیاندووە، لە سێدارەدانی محمەمەمد مورسی هیچ رێگرییەکی شەرعی لەبەردەمدا نییە.

محەممەد مورسی لەدایکبووی ساڵی ١٩٥١-ە،پێنجەمەنی سەرۆککۆماری میسر و یەکەمین سەرۆککۆماری ئەم وڵاتەیە لە دوای بەهاری عەرەبی. لە ساڵی ٢٠١٢ بوو بە سەرۆککۆماری میسر. دواتر لە لایەن سوپا و سیسییەوە لە دەسەڵات وەلانرا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com