محەمەد عەلی کلای کۆچی دوایی کرد

0

نوچەنێت

محەممەد عەلی کلای، یەکێک لە بەناوبانگترین بۆکسەرەکانی جیهان هەژمار دەکرێت، لە تەمەنی 74 ساڵی کۆچی دواییکرد

بۆب گونێل، گوتەبێژی خانەوادەی محەممەد عەلی کلای گیانلەدەستدانی ئەفسانەی بۆکسینگی راگەیاند و گوتی ” دوای 32 ساڵ لە ناڵاندنی بەهۆی نەخۆشی پارکنسن، محەممەد عەلی لەتەمەنی 74 ساڵیدا کۆچی دواییکرد”.

حەممەد عەلی، لە کاتێکدا یەکێک بوو لە پێشەنگەکانی یاری بۆکسێن چەندین ناسناوی لەخۆی نابوو لەوانە  ” لەهەمووان بەهێزتر،  لەهەمووان جوانتر، لەهەمووان باڵاتر و لەهەمووان بەهرەمەندتر)، ئەو سێ جار ناسناوی پاڵەوانی جیهانی لە یاری بۆکسێن لە کێشی قورس بەدەستهێناوە.

جگە لەوەی یاریزانێکی بەهرەمەندبوو، محەممەد عەلی هەروەها کەسێکی چالاکوانی سیاسیش بوو و بوێرانە لەبارەی رەگەزپەرستی رای خۆی دەردەبری لە ساڵانی شەستەکان، کە ئەوکاتە ئەمریکا بەهۆی رەیسیزمەوە دەیناڵاند.

عەلی لە 17-1-1942 لەدایکبوو و ناویشی کاسیۆس مارێلوس کلەی بوو، بەڵام دوای ئەوەی ئایینی خۆی گۆڕی و بوو بە مسوڵمان ناوی لەخۆی نا محەممەد عەلی و خاوەنی نۆ منداڵە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com