نوچە-ئیسنا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە لە رۆژانی هەشت و نۆی ٦ سەردانی ئیمارات دەکات.
بە گوێرەی ماڵپەڕی “الوطن العربی”، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریککا رایگەیاندووە، کە ئامانج لەم سەردانەی جۆن کیری بۆ ئەم دوو وڵاتە ئەنجامدانی دیدار و وتووێژە سەبارەت بە دۆخی وڵاتانی سوریا، لیبیا ویەمەن.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کە لە ماوەی رابردوودا سەردانی وڵاتانی عەرەبی کەنداوی کردووە، سەردانی ئەبوزەبی و جەددە دەکات.
جۆن کێربی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، دەربارەی ئەم سەردانەی کێری بۆ ئیمارات و سعودیە گوتویەتی: کێری لە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئەم دوو وڵاتە دەربارەی چەند دۆسییەیەکی ناوچەکە، بە تایبەت لە پەیوەندی لە گەڵ سوریا ،لیبیا و یەمەن و هەوڵەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش دیدار و گفتوگۆ دەکات.