نوچە-دەنگی ئەمریکا
بۆ یەکەم جار لە مێژوودا، لیژنەی نێودەوڵەتی ئۆلەمپیک بڕیاری داوە کە یانەیەکی سیمبۆلیک لە پەنابەران بەشداری ئۆلەمپیکی ٢٠١٦ی بەرازیل بن.
لە راگەیێندراوی ئەم لیژنەیەدا هاتووە، ئەم یانەیە لە دە وەرزشوانی چەند وڵاتێک پێکهاتوون کە هاووڵاتیانی وەک پەنابەر روویان کردۆتەوە وڵاتانی دیکەی جیهان و وەک هێمایەک لە هیوا، بۆ پەنابەرانی سەرتاسەری جیهان بەشداری ئۆڵەمپیکی ریۆ دەبن.
ئامانجی ئەم کارەش راکێشانی سەرنجی کۆمەڵگای جیهانییە، بۆ سەر قەیرانی پەنابەران لە جیهاندا.
بڕیار وایە ئەم وەرزشوانانە، بە ئاڵای تایبەتی ئۆڵەمپیک و دوای وەرزشوانانی یانەی میواندار، واتە بەرازیل بەشداری رێوڕەسمی کرانەوەی ئۆلەمپیکی ٢٠١٦ دەبن.
لەم یانەیەدا شەش پیاو و چوار ژن لە وڵاتانی سوریا، سودانی باور، کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ و ئێتیۆپی بەشداری ئۆڵەمپیک دەبن.