ئۆباما دەربارەی تێوەگلانی وڵاتەکەی لە شەڕی سوریا هۆشداری دەدات

0

نوچە-ئیسنا

سەرۆککۆماری ئەمریکا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی شەڕی سوریاو بۆ جارێکی دیکە بڕیاری خۆی بۆ دەستوەرنەدان سەربازی وڵاتەکەی بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە شەڕ و پێکدادانەکان وەبیرهێنایەوە.

بە گوێرەی ماڵپەڕی سی.بی.ئێس، باراک ئۆباما، کە لە کلورادۆ، سەردانی ئثکادیمیای هێزی ئاسمانی ئەمریکای کردبوو گوتویەتی:لە سوریا دەرد و ئازارەکانی شەڕ مایەی بەداخبوون  وتێک شکانی سوریا و کوژران و ئاوارەبوونی ملیۆنان کەسە.

ئۆباما رایگەیاندووە، کاتێک دەموچاوی منداڵانی شەڕی سوریا دەبینم، وەک دەموچاوی منداڵەکانی خۆم دەیانبینم و ئەمەش جێی داخ و پەژارەیە.

دەربارەی تێوەگلانی وڵاتەکەی لە شەڕی ناوخۆی سوریا، ئۆباما هۆشداری دەدات  وهاوکات بەرگری لە سیاسەتی دەرەوەی کابینەکەی دەکات هەمبەر بە سوریا و دەڵێت: ئەمریکا ناتوانێ خۆی لە بەرپرسیارێتی بدزێتەوە.

سەرۆککۆماری ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئیمە ناتوانین خۆمان بە دووربگرین و ئەمەش لەم سەردەمەدا مومکین نییە.ئێمە ناتوانین بکشێینەوە.

هەروەها رەخنە لە سیاسەتەکانی ئێران و روسیا بە ئامانجی بەهێزبوونی بەشار ئەسەد دەگرێت و، جەخت لە رێکاری سیاسی بۆ تێپەڕین لەم دۆخەی ئێستای سوریا دەکات و ئۆباما دەڵێت”ئەم قۆناغە ئینتقالییە پێویستی بە دبلۆماسیەتە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com