کلینتۆن: هەنگاوی سەربازی ئەمریکا لە دژی ئێران بە دوور نییە

0

نوچەنێت-مهر

پاڵێوراوی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا باس لەوە دەکات، لە ئەگەری بەردەوام بوونی هەوڵەکانی ئێران بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی وپێشگرتن بەم هەوڵانە، کردەوەی سەربازی ئەمریکا  دژ بەم وڵاتە بە دوور نازانێت.

بە گوێرەی ماڵپەڕی هەواڵی نیوزماکس، هێلاری کلینتۆن، رۆژی پێنجشەممە 2ی جونەی  لە وتارێکدا لە ئەیالەتی کالیفۆرنیا، بانگەشەی ئەوەی کرد لە ئەگەر بە دەسەڵات گەیشتنی بابەتی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، ئەولەوییەتی یەکەمی دەبێت و گوتی: سەرۆککۆماری ئەمریکا لە هەیمەنەی فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکانی ئەم وڵاتە، ئەرکی بڕیاردانی  سەبارەت بە شەڕ و ئاشتی و مەرگ و ژیانی هەووڵاتیانی لە ئەستۆیە.

کلینتۆن وێڕای ئاماژەدان بە هەوڵەکانی بۆ دانانی گەمارۆی سەختتر لە دژی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەڵێت: خەڵکی جیهان بزانن کە ئەمریکا هەر کات پێویست بکات بۆ پێشگرتن بە دەستڕاگەیشتنی ئێران، بە چەکی ئەتۆمی لێبڕاوانە دەجووڵێتەوە و لەم رووەوە بژاردەی سەربازی ئێستاش لە بەردەستدایە.

کلینتۆن،وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا پێداگری لە سەر بەرگریکردنی وڵاتەکەی لە ئیسرائیل دەکاتەوە  ورایدەگەیەنێت، ئاسایشی ئیسرائیل دانوستانی لە سەر ناکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com